باینجانه‌کان به تۆکڵه‌وه له سه‌ر ئاور جووان دهپیشێنی،ده‌بێ جووان نه‌رم بن،سیره‌که ورد دهئهنجنی،ته‌ماته‌کان ده‌کوڵێنی که‌مێک نه‌رم بن،ئێستا باینجانه‌کان پاک ده‌که‌ی و له‌گه‌ڵ سیر و ته‌ماته‌کان و خوێ و زه‌رده‌چێوه به کوتکێک پانیان ده‌که‌یه‌وه و تێکه‌ڵیان ده‌که‌ی.
ئێستا ڕۆن له تاوه‌یه‌کی گه‌وره دا قرچ ده‌که‌ی و ئه‌و مه‌واده‌ی تێ ده‌که‌ی.لێێ ده‌گه‌ڕێی جووان سوور بنه‌وه.
گۆشتی مرێشک:4 تیکه کرێم یان سۆسی سپی بۆ چێشت:نیو په‌رداخ پیواز؛1دانه بادامی ورد کراو؛100 گڕه‌م شیر؛نیو په‌رداخ که‌مێک ڕۆن و خوێ و زه‌رده‌چێوه
گۆشت و پیواز و ڕۆن سوور ده‌که‌یه‌وه،خوێ و زه‌رده‌چێوه‌ی لێ ده‌ده‌ی.بادامه‌که ده‌شۆیه‌وه و تێکه‌ڵ شیره سارده‌که‌ی ده‌که‌ی.ئێستا بادام و شیره‌که تێكه‌ڵ مریشکه‌که ده‌که‌ی و سه‌ری ده‌نێیه‌وه به وردی بکوڵێ.پاش ئه‌وه‌ی قوڵته‌ی هات کرێمه‌که‌ی تێ ده‌که‌ی .
گۆشتی مرێشک؛4 تیکه هێلکه:2 دانه یاردی سوخاری:1 لیوان خوێ و ڕۆن و زه‌رده‌چیوه
هێلکه‌کان ده‌شکێنی؛گۆشتی مریشکه‌که خوێ و زه‌رده‌چێوه‌ی لێ ده‌ده‌ی و له نیو هێلکه‌کان دا ڕایده‌گری بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قه. ئێستا رۆنه‌که گه‌رم ده‌که‌ی و ئاردی سوخاری له مریشک و هێلکه‌کان ده‌ده‌ی و سوریان ده‌که‌یه‌وه.
سینگی مریشک:1 دانه‌ی گه‌وره-ده‌توانی له جیات سینگی مریشک تۆنی ماسی یان کالباسی مریشک به کار بێنێ-
خه‌یار شۆر،سۆسی مایۆنێز و ئاوی لیمۆ به ئه‌ندازه‌ی دڵخواز
هێلکه و په‌تاته و سینگی مریشکه‌که دهکولێنی.ئێستا هێلکه و په‌تاته‌کان پاک ده‌که‌ی و به کوتکێک-ماشێن ئه‌گه‌ر هه‌بوو-وردیان ده‌که‌ی،سینگی مریشکه‌که ڕه‌نده ده‌که‌ی و له‌گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵیان ده‌که‌ی.
ئێستا خه‌یار شوره‌که یان له ڕه‌نده ده‌ده‌ی یان ورد دهیئهنجنی و له‌گه‌ڵ سۆسی مایۆنێز و چه‌ند که‌وچکێک ئاوی لیمۆ تێکه‌ڵی مریشک و په‌تاته و هێلکه ورد کراوه‌کانی ده‌که‌ی و جووان لێکیان ده‌ده‌ی.
*هه‌تا خه‌یار شۆره‌که و سۆسه‌که زۆرتر بێ خۆشتره
*ده‌بێ له کۆتایی دا شتێکی یه‌ک ده‌ست ده‌ربێ
*بۆ رازاندنه‌وه ده‌توانی له ده‌نکی زه‌یتوون که‌ڵک وه‌رگری
*سالاد ئولویه زۆر له ئێنێڕژی دا ده‌وله‌مه‌نده و له‌گه‌ڵ نان ده‌خورێ
له قابڵه‌مه‌یه‌کی گه‌وره دا ئاو دهکولێنی،دوای کوڵانی خوێی تێ ده‌که‌ی،ئێستا برینجه‌که ده‌شۆیه‌وه و تێی ده‌که‌ی-ئه‌گه‌ر برینجه‌که دره‌نگ ده‌کوڵێ له پیش دا له نێو که‌مێک ئاوی که‌ن نه‌رم بێت-
ئێستا که برینجه‌که نیوه نه‌رم بوو و کرمه‌ی له ددان هێنا-نابێ بهێڵی زۆر نه‌رم بێت- به سه‌له‌ی دا ده‌که‌ی و دایده‌ڕێژی بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی فڕێ ده‌ی.
له بنی قابڵه‌مه‌یه‌ک دا ڕۆن قرچ ده‌که‌ی، بۆ ساز بوونی بن کڕ نان داده‌نێی یان په‌تاته‌ی پاک کراو قاشی خڕ ده‌که‌ی و دایدهنێێ.
نیوه‌ی ئیستیکانێک ئاو له سه‌ر بنکڕهکهوه له قابله‌مه‌که ده‌که‌ی و که‌مێک قابڵه‌مه‌که ته‌کان ده‌ده‌ی . ئێستا برینجه‌که‌ی تێ ده‌که‌ی.
ڕۆن به دڵخوازی خۆت قرچ ده‌که‌ی و یان دوای برینجه‌که یان کاتی تێ کردن به سه‌ری داده‌که‌ی و بنه‌که ی کز ده‌که‌ی و سه‌ری کیپ ده‌که‌ی بۆ ده‌م کێشان.
زریشک که‌مێک ده‌کوڵێنی نه‌رم بێ.له‌گه‌ڵ ڕۆن گه‌رمی ده‌که‌یه‌وه،قامکێک زه‌عفه‌ران له نیوه‌ی په‌رداخێک ئاوی گه‌رم ده‌که‌ی و دێڵی ره‌نگ بداته‌وه.
کاتی تێ کردنی برینجه‌که به زه‌عفه‌ران و زریشک دهیرازێنێوه.
په‌تاته‌که ورد دهئهنجنی و له‌گه‌ڵ پیواز و ڕۆن سووری ده‌که‌یه‌وه،خوێ و زه‌رده‌چێوه‌ی لێ ده‌ده‌ی.ئێستا له‌گه‌ڵ نیسکه‌که ده‌یکوڵێنی،که نیوهکوول بوون،برینجه‌که‌ی بۆ ده‌شۆیه‌وه و تێی ده‌که‌ی.ئێستا ئه‌گه‌ر پێت خۆش بوو له قولته‌کانی ئاخر دا بیبار و ڕوبی ته‌ماته‌ی تێ ده‌که‌ی
په‌تاته‌که دهکولێنی،به کوتکێک پانی ده‌که‌یه‌وه،پیوازه‌که له‌ت ده‌که‌ی و دهیئهنجنی و له‌گه‌ڵ هێلکه‌کان تێکه‌ڵی په‌تاته‌که‌ی ده‌که‌ی. ئێستا زه‌رده جێوه و خوێ و که‌مێک نه‌عنای ویشکی تێ ده‌که‌ی و لێکی ده‌ده‌ی
که‌مێک ڕۆن له تاوه دا قرچ ده‌که‌ی و یان به‌ده‌ست یان به که‌وچک هه‌ر جارێ که‌مێک په‌تاته پان ده‌که‌یه‌وه له تاوه‌که‌دا -وه‌ک کفته- ئه‌گه‌ر شل بوو و پێوه نووسا که‌مێک ئاردی تێ ده‌که‌ی. ده‌بێ هه‌موو جارێ کووکێ کان ئه‌و دیو ئه‌و دیو بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی جووان سوور بنه‌وه
رۆن و پیواز ده‌که‌ی و گۆشته‌که‌ی له گه‌ڵ سوور ده‌که‌یه‌وه،که‌مێکیش زه‌رده‌چێوه‌ی لێ ده‌ده‌ی ،ئێستا له‌گه‌ل ئاو و خێ و بڕۆشهکه تێکه‌لی ده‌که‌ی هه‌تا ده‌کوڵین؛
قاورمه: قه‌دیم ئاوایان گۆشت ڕاده‌گرت بۆ جستان..... گۆشتیان هه‌ر له‌گه‌ل ڕۆنه‌که‌ی خۆی سوور ده‌کرده‌وه،لهکووپهی گڵیان ده‌نا و له‌جێگایه‌کی فێنک وه‌ک بن عه‌رز یان شوێنێکی تر رایان ده‌گرت
برینج؛ ٢٠٠ گڕه م گیای دۆکڵیو؛ ترشۆکه،که وه ر،جه حفه ری،شیوت،ڕیحانه،پیواز دۆ یان ماست نۆک،له په؛ په رداخێک ئارد؛ ٢ تا ٣ که وچکی سوپ خۆری خوێ و بیباری شین؛ به ئه ندازه ی دڵخواز
له نێوان له په که یان نۆکه که ته نیا یه کیانی تێ ده که ین٠ بیباری شین به دڵخوازه،ئه گه ر پێتان خۆش نیه تیژ بێ تێی مه که ن٠ ئه گه ر دۆتان نیه ده توانن ماسته که له شتێک دا بژێنن بۆ ئه وه ی یه ک ده ست بێ و وه ک دۆی لێ بێ٠
گیایه که پاک ده که ی و ده یشۆیه وه،وردی ده که ی،برینجه که ده شۆیه وه،له گه ڵ خوێ و چه ند که وچکێک ئارد و دۆیه که و نۆکه که ده یان خه یه نێو قابڵه مه یه کی گه وره وه٠-پێشه کی ده بێ نۆکه که یان له په که کوڵابێ-
ئێستا هه تا ئاخر سه ر- که برینجه که له گه ڵ دۆیه که ده کوڵی-ده بێ به رده وام و به بێ راوه ستانی ده ست،به که وچکێکی گه وره،دۆکڵیوه که مان لێک ده ین بۆ ئه وه ی هه ڵنه گه ڕێ٠
که برینجه که کوڵا و جوان نه رم بوو ئاوره که ی ده کوژێنینه وه٠ له کۆتایی دا به ئه ندازه ی دڵخواز بیباری تێ ده که ین و جوان لێکی ده ده ین٠ هه م‌و جارێ که بمان هه وێ دۆکڵیوه که بۆ جه مێکی دیکه گه رم که ینه وه،ده بێ په رداخێک دوانی ئاوی گه رم تێ که ین٠
پیواز و سێ‌و و خه یاره که ده شۆیه وه و وردیان ده که ی،ماسته که لیک ده ده ی تا که مێک شل ده بێته وه،ئێستا ئه و شتانه ی وردمان کردوون پێی ئیزافه ده که ین٠نانه که ش ورد ده که ین و له گه ڵ کشمیشه کان و خوێ تێکه ڵ مه خلوته که ی ده که ین و جوان لێکیان ده ده ین ٠ -بۆ سارد ڕا گرتنی ده توانی چه ند دانه گلاسۆنی چکۆله ی تێ که ی-
هه ویره که ساف ده که ین و پانی ده که ینه و ه،پیوازه که ده شۆینه وه و وردی ده که ین،که مێک خوێی لێ ده ده ین،و له سه ر هه ویره که ی دا ده نێن و له یه که ی تری هه ویره که ی به سه ر دا ده ده ین٠
ئێستا که چه ن دانه یه کمان وا ساز کرد،ڕۆنه که گه رم ده که ین -نابێ بقرچێ - ئه وجار هه ریه ک له که لانه کان ده خه ینه نێو ئه وڕۆنه وه و دوایه ش ده یان خه ینه نێو فێره وه٠
-گۆشتی ما نگا یان که رۆشک؛ ٢٠٠ گڕه م-به ئێسکه وه- -که شک ؛ ١٠٠ گڕه م -برینج؛ لیوانێک -نۆک؛ لیوانێک -نیسک ؛ لیوانێک پیواز؛ ٢ سه لک -رۆن -ئه دویه،خوێ،زه رده چێوه؛ به ئه ندازه ی دڵخواز
برینج و نۆک و نیسکه که به جودا ده کوڵێنین،گۆشته که ش له قابڵه مه یه کی جودا ده کوڵێنین٠ نه رمه ی گۆشته که جودا ده که ینه وه و به ڕه نده یا شتێکی تر وردی ده که ین و ده یکه ینه کفته ی چکۆله چکۆله ی خڕ،ئێستا له گه ڵ پیواز و رۆن و خوێ و زه رده چێوه سووری ده که ینه وه٠
له نێو قابڵه مه یه کی گه وره نۆک و نیسک و برینجه که و ئێسکی گۆشته که تێکه ڵ ده که ین و له کۆتاییش دا که شکه که ی تێ ده که ین٠ پاشان کفته کانیان تێکه ڵ ده که ین٠ -ده توانین کفته کان به جوداش له سه ر سفره دانێین
-برینج ١٠٠ گره م -گۆشتی ورد کراو"قیمه" ٥٠٠ گره م -ئارد ١٠٠ گره م -سه وزی کفته-جه فه ری،شیوت،نه عنا،ته ره تیزه- -هێلکه ٣ دانه -له په ١٠٠ گره م -پیواز ٣ دانه -روبی ته ماته ٥ که وچک -خوێ،زه رده چێوه -په تاته ٣،٤ دانه
برینجه که له ئاو ده که ین نه رم بێ،له په که ده شۆینه وه و ده یکوڵێنین تا نه رم ده بێ،ئێستا گۆشته که و سه لکێک پیواز و خوێ و زه رده چێوه و که مێک ئارد و هێلکه کان تێکه ڵ ده که ین،سه وزێکانیش ده شۆینه وه و وردی ده که ین و تێی ده که ین،ئێستا ده بێ جوان لێکی ده ین و گلۆله"کفته" ی به ئه ندازه ی دڵخواز-نه زۆر چکۆ له و نه زۆ ر گه وره-پێ ساز که ین٠
ئێستا پیوازه کانی دیکه ده که ین به رۆن و پیواز و روبی ته ماته و زه رده چێوه شی لێ ده ده ین٠دوایه ٥ په رداخی ئاو تێ ده که ین تا ده کوڵێ،ئێستا ئاوره که که م ده که ینه وه و گلووله کانی به ئارامی تێ ده که ین٠
په تاته کانیش پاک ده که ین و قاشی خریان ده که ین و له گه ڵ که مێک له په تێکه ڵی کفته کانمانی ده که ین٠
ئاردی گه نم؛ ٢٥٠ گره م شه کر؛ ٢٠٠ گره م رۆن؛ ٢٠٠ گره م زه عفه ران؛ نیو مسقاڵ گوڵاو؛ نیو ئیستیکان پسته و مه غزی بادامی ورد کراو
ڕۆنه که له تاوه ده که ی و لێی ده گه رێی تا قرچ بێ، ئێستا ئارده که ی تێکه ڵ ده که ی،ئاوره که که م ده که ی بۆ ئه وه ی ئارده که نه سووتێنێ٠ئارده که موره ته ب -بێ راوه ستان-لێک ده ده ی هه تا ره نگه که ی زه رد یا قاوه یێکی کاڵ ده بێ٠
ئێستا شه کره که له گه ڵ په رداخێک ئاو تێکه ڵ ده که ی،زه عفه ران و گوڵاوه که شی تێ ده که ی و لێکیان ده ده ی٠ راده وه ستین هه تا ئارده که ی سارد ده بێته وه،ئێستا مه خلوتی -شه کراوه که-ی تێ ده که ین و جوان لێکی ده ده ین٠ ئه گه ر مه خلوته که زۆر غه لیز نه بووه؛ته نیا-یه ک ده قه-له سه ر ئاوره که ی داده نێینه وه
ده توانی به پسته و بادام حه لواکه ت برازێنێوه نۆشی گیان
بۆ ٤ که س -گه ڵا مێوی تازه؛ ٢٥٠ گڕه م -گۆشتی ورد کراو-قیمه؛ ٢٥٠ گڕه م -برینج؛ ١٠٠ گڕه م -سه وزی دۆڵمه-جه حفه ری،شیوت،نه عنا،ته ڵخون و پیوازی شین- -ته ماته؛ ٣ دانه ی گه وره -پیواز ؛ ٢ دانه ی گه وره -رۆن؛ ١٥٠ گڕه م -خوێ و بیبار و ئاوی لیمۆ به ئه ن دازه ی دڵخواز
قوونچکی گه ڵاکان لێ ده که یه وه،ده یان شۆیه وه، له گه ڵ که مێک ئاو و خوێ قووڵتیکیان ده ده ی بۆ ئه وه ی نه رم بنه وه،دوایه به سه له ی دا ده که ی، دای ده نێی سارد بێته وه،ته ماته کان ده شۆیه وه و نێوه که یان هه ڵده کۆڵی،گۆشته که و پیوازه کان که مێک سوور ده که یه وه،برینج و سه وزیه که تێکه ڵیان ده که ی، ئاوی لیمۆ و خوێ و بیباره که تێکه ڵ ده که ی و سۆسێکی پێ ساز ده که ی،نیوه ی سۆسه که له نێو مه خلو ته که ده که ی
،له نێو قابڵه مه یه کی گه وره رۆن قرچ ده که ی و نێوه که ی به دوو قه د گه ڵا داده پۆشی،ئێستا دێنی مه خلوتی گۆشت و برینج و سه وزێکه له ناو گه ڵا که ده که ی و چوار قه د ده یپێچێوه-بۆ ئه وه ی نه کرێته وه دوو گه ڵا و بچووک بیپێچه وه-نێو ته ماته کانیش هه ر له و مه خلوته پڕ که و سه ری هه رکامان هه ر به پێستی خۆیان بنێوه-ده بێ سه ره که ی جوان ببڕی وه ک سه ری قابڵه مه
-ئێستا ته ماته کان و گه ڵاکانمان هه ڵپێچاوه ،هه موویان له نێو قابڵه مه که له په نای یه ک هه ڵ ده چنین، دوو سێ که و چکیان رۆن تێ ده که ین و دوایه ش په رداخێک ئاو،ده وری یا قاپێکی په ل له نێو قابڵه مه که و له سه ر دۆڵمه کان داده نێین -بۆ ئه وه ی نه کرێنه وه-و سه ری قابڵه مه که ده نێینه وه و له سه ر شۆعله ی وه سه ت دای ده نێین بکووڵێ٠
هه موو جارێ که ئاوه که ی ویشک بوو ئاوی تێکه وه هه تا ده کووڵێ٠له کۆتایی دا نیوه ی دیکه ی سۆسه که ی تێ ده که ین و که جوان هه ڵی مشت له سه ر ئاگره که دای ده گرین٠
-گۆشتی مه ڕ یان مانگا به ئێسکه وه؛ یه ک کیلۆ -ماستی پڕ چه وری- ماستی مه ر یان گرێک-؛ نیو کیلۆ -گیای بۆن خۆش-جه حفه ری،شیوت،نه عنا،ریحانه-؛ چه ند چڵێک -پیواز؛ یه ک سه لکی گه وره -رۆن،خوێ،کۆری و زه رده چێوه به ئه ندازه ی دڵخواز
پیواز و رۆنێک ده که ی ،گۆشته که له ت له ت ده که ی و ده گه ڵی سووری ده که یه وه،کۆری و خوێ و زه رده چێوه ی لێ ده ده ی٠به ئه ندازه ی نیوه ی قابڵه مه که ئاوی ساردی تێ ده که ی و له سه ر شۆعله ی وه سه ت دای ده نێی بکووڵێ٠
ماسته که له قاپێکی جودا لێک ده ده ی هه تا خه ست ده بێته وه،که گۆشته که کووڵا به ئه ندازه ی سێ په رداخ ئاوی تێدا ما دای ده گری بۆ ئه وه ی سارد بێته وه،که که مێک سارد بۆوه ماسته که و گیا بۆن خۆشه که ی تێ ده که ی و لێکی ده ده ی٠
نابێ ماسته که به گه رمی له گه ڵ گۆشته ه تێکه ل بێ ده نا ماسته که هه ڵ ده پروزێ٠ -ئه گه ر گیایه که ویشکه وتازه نیه،ده بێ که شوشته وه و له ت له تت کرد له نێو گۆشتاوه که ت که مێک قووڵتی بده یه بۆ ئه وه ی نه رم بێ٠